ئایا سەکتەی دڵ یاخود جەڵدەی مێشک پەیوەندی ھەیە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ؟
دەبیستین یەکێک مردووە بە سەکتەی دڵ یاخود جەڵدە لەوەیە نەخۆشیش نەبووبێت دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوتووە توشی کۆڤید-١٩ بووە بەوھۆیەوە مردووە، بەڵام زۆرێک لەخەڵکی گومان دەکەن و بەناراستی دەزانن دەلێن کەسێکی ساغ بووە یاخود خۆ ھیچ نیشانەیەکی کۆڕۆنای نەبووە!
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەم ڤایرۆسە ترسناکە تایبەتمەندی سەیرو نامۆ و مەترسی زیاترمان نیشاندەدات.
لەڕاستیدا وەک زانراوە کۆڕۆنا توشی سیەکانمان دەبێت و زیانی پێدەگەیێنێت بەڵام زاناکان لەھەوڵ دان بۆدۆزینەوەی زیانەکانی لەسەر دڵ و گورچیلەکان و ھەربەشێکی تری لەش.
لەتازەترین توێژینەوە و ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوەکراوە کە بەشێکی توشبووانی کۆڤید-١٩ جەڵدەیان ھەیە و ھەندێکێشیان بەوھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. بەزۆریش لە تەمەنی٣٠ بۆ ٥٠ ساڵی بەدیکراوە کە مردن بەجەڵدە لەخوار ٥٠ سالی حاڵەتێکی باو نییە.
زۆربەی ئەوانەی جەڵدەیان ھەبووە نیشانەی مامناوەند یاخود ھیچ نیشانەیەکی کۆڤید-١٩یان نییە.
با پێناسەکی کورتی جەڵدە بکەین، جەڵدە بارێکی لەناکاوی پچڕانی یاخود کەمبوونی وروژمی خوێنە لەوخوێنبەرانەی بۆ مێشک دەچن کە لەتوشبوانی کۆڤید-١٩ بەھۆی مەینی خوێنە clotting.
تاکو ئێستا نازانرێت چۆن ڤایرۆسەکە دەبێتەھۆی مەینی خوێن.
بەزۆری توشبووان ڕووبەرووی کوژەر ترین جۆری جەڵدە دەبنەوە ناسراوە بە
large vessel occlusions( LVOs)
کە زیان بەو بەشانەی مێشک دەگەینێت کە بەرپرسیارە لە جوڵە وقسەکردن و بڕیاردان.
شایەنی باسە کڵۆتینگ لەو لولەخوێنانەی بۆسیەکان دەچێت روودەدات کەدەبێتەھۆی Pulmonary Embolism کە ئەمەش ھۆکارێکی مردنی توشبووانی کۆڤید-١٩یە. ھەروەھا کڵۆتینگ لەدڵ یاخود نزیک دڵیش ڕوودەدات کەدەبێتەھۆی سەکتەی دڵ کەھۆکارێکی تری مردنی توشبووانە.
جابوور یاریدەدەری پرۆفیسۆرە لە نیورۆرادیۆلۆجی دەلێت زۆر لەوکەیسانەی چارەسەرم کردوون حاڵەتی نامۆیان ھەبووە بۆنمونە کلۆتی مێشک لە خوێنبەرەکان ڕوودەدات بەلام لەتووشبوانی کۆڤید١٩ لە خوێنھێنەرەکانیشدا ھەبووە کە چارەسەرکردنی قورسترە.
تا ئێستا ڕوون نییە کە ڤایرۆسەکە چۆن دەبێتە ھۆی کڵۆتینگ بەشێوازێکیتر بڵێین پەیوەندی نێوان جەڵدە و ncov ڕوون نییە ھەندێ لەتوێژەران دەڵێن بەھۆی وەڵامدانەوەی کۆئەندامی بەرگریە بۆ ڤایرۆسەکە بەھۆی وروژمی سایتۆکینەکان ، ھەندێکی تر پێیان وایە ڤایرۆسەکە زیان بەو خانانە دەگەیێنێت کەناوپۆشی لوولەکانی خوێنیان کردووە وا لە خوێن دەکات بەرکەوتەی لەگەل ئەو ماددانەی لەش ھەبێت کە دەبێتە ھۆی کڵۆتینگ.
نوسینی: ڕێبین ئەنوەر

لێدوانەکانی بابەت