نەخۆشی زوھری
نەخۆشی زوھری(سیفیلس)
نەخۆشیەکی گوازرایەوە لەڕێگای جوتبوونەوە دەگوازرێتەوە ھۆکارەکەی بریتییە لە بەکتریای Treponema pallidum. بەپێی ڕاپۆرتێکی CDC لەساڵی ٢٠١٨ لەئەمەریکا ١١٥ ھەزار کەس توشی ئەم نەخۆشیە بوون، وە مەزندە دەکرێ کە ٦ ملیێۆن توشبووی ئەم نەخۆشیە ھەبێت لە جیھاندا.
زوھری(سیفیلس) نەخۆشیەکی زۆر کۆنە و تا ئێستاش نەخۆشیەکی جیھانیەو بەزۆری لە ئەمەریکا و ئەوروپا و ئوستراڵیا و وڵاتە ھەژارەکان زۆرە.
ئەم بەکتریایە توانای بڕینی وێڵاشی ھەیە لەو ڕێگەیەوە توشی کۆرپەلە دەبێت و دەبێتە ھۆی مردنی یاخود لەدوای لەدایک بوونی توشی چەندان نەخۆشی دەبێت و لەوەیە گیانلەدەست بدات
نەخۆشی سیفیلس بەچوار قۆناغدا تێپەڕ دەبێ:
»لەقۆناغی یەکەم پەڵە پەیدادەبێت لەبەشی دەرەوەی ئەندامی زاوزێ و لەکۆم وە لە دەوروبەری دەم، ئەم پەڵانە بەزۆری شێوەیان خڕەو ئازاریان نییە.(پەڵەکان لەدوای ٣-٦ ھەفتە وندەبن ئەگەر چارەسەریش بەکارنەھێنی)
»لە قۆناغی دووەم نیشانەکان بریتینە لە لیری پێست، ھەڵاوئاسانی لیمفە گرێکان،تا، برینی قورگ ،ئازاری ماسولکەکان،کەمبوونەوەی کێش...
»لە قۆناغی سێیەم ھیچ نیشانەیەکی بینراو نابینرێت و نیشانەکانی پێشوتریش وندەبن
»قۆناغی چوارەم ئەگەر نەخۆشیەکە بگاتە ئەم قۆناغە کاریگەری لەسەر زۆرێک لەئەندامەکانی تری لەش دروست دەکات ودەبێیە ھۆی
کوێری،کەڕی،لەدەست دانی بیرەوەری،تێکشکانی شانە نەرمەکان و ئێسک،گرفتەکانی دەمارە کۆئەندام وەک جەڵدە و ھەوکردنی پەردەکانی مێشک، نەخۆشیەکانی دڵ.. ھەرچەندە چارەسەرکردنی لەم قۆناغە قورسە بەلام گەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە ھۆی گیانلەدەستدان
*سیفیلس لەوەیە لەقۆناغە سەرەتاییەکانیش بگوازرێتەوە بۆ مێشک و چاو دەبێتە ھۆی Neurosyphilis و Ocular Syphilis کە بینایت دەگۆرێ لەوەیە کوێربیت وە ئیفلیجی و سەرئێشەو ھەندێک نیشانەی تری دەمارەکۆئەندام.
چۆن نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە؟
١-سەرەکیترین ڕێگا لەڕێگای جوتبوونەوە(بەرکەوتن لەگەل پەڵەکانی ئەندامی زاوزێ ودەم)
٢-لەدایک بۆ کۆرپەکەی
٣-لەڕێگای خوێن بەخشین و ئەندام بەخشین
ئەو پشکنینانەی بۆ ئەم نەخۆشیە دەکرێ؟
1-dark-field microscopy
2-PCR
3-Direct fluorescent antibody test
4-serologic tests(treponemal and non treponemal test)

لێدوانەکانی بابەت