باوترین جۆری بەکتریا کەتوشی ھەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵەی مرۆڤ دەبێت
بهكتریای Campylobacter jejuni
باوترین جۆری بەکتریایە کەتوشی ھەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵەی مرۆڤ دەبێت. ساڵانە ٥٥٠ ملیۆن کەس توشی نەخۆشیەکانی سکچوون دەبن کە ئەم بەکتریایە چواریەکی ھۆکارەکانی نەخۆشیەکانی سکچوونە.
ھەندێک لە تایبەتمەندیەکانی بەکتریایەکە:
-گرام نێگەتیڤ
-شێوەیان لوولپێچی، S حەرفی ئینگلیزی
-سەر بەخێزانی Campylobacteriacae یە
ئەم بەکتریایە توشی نەخۆشیەکمان دەکات کە پێی دەوترێت Campylobacteriosis.
بەپێی ڕاپۆرتێکی CDC ساڵانە ١.٥ ملیۆن کەس توشی ئەم نەخۆشیە دەبن لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.بەکارھێنانی دەرمانی دژەزیندەییەکان بەبێ سور و بەشێوازی نادروست وای کردووە بەرگری پەیدابکات و چارەسەرکردن و ڕێگری کردن لەبڵاوبوونەوەی لەناو ئاژەڵاندا قورسبێت.
مردن بەم نەخۆشیە دەگمەنە. وە زیاتر منداڵان و نەخۆشە بەتەمەنەکان توشی دەبن، یاخود ئەوانە نەخۆشی ئایدزیان ھەیە.
لەھەندێ کەس گیرو گرفتی زیاتری بۆدروست دەبێ وەکو ناڕێکی کۆڵۆن لەکاتی ئیشکردندا(IBS)، ئیفلج بوونی کاتی، ھەوکردنی جومگەکان. ئەوانەی بەرگریان لاوازە وەکو ناتەواوی و گرفتەکانی خوێن، ئایدز یاخود ئەوانەی چارەسەری کیمیایی وەردەگرن، لەم بارانەدا بەکتریاکە ھەندێ جار بەناو ڕێرەوی خوێندا بڵاودەبتەوە دەبێتە ھۆی نەخۆشیەکی کوژەری ترسناک.
یەک لە ھەزار کەسی توشبوو بەم بەکتریایە توشی Guillain-Barré syndrome دەبن.
نیشانەکانی دوای ٢ بۆ ٥ ڕۆژ لەتوشبوون لە بەکتریاکە دەردەکەوێ. وە نیشانەکان تا ٧ بۆ ١٠ رۆژ دەمێنێتەوە.
دیارترین نیشانەکان بریتیین لە:
-سکچوون(بەزۆری خوێنی لەگەڵدایە
-سک ئێشە
-تا
-سەرئێشە
-دڵ تێکەڵ ھاتن و ڕشانەوە
سەرچاوەکانی توشبوون و گواستنەوە
ئەم بەکتریایە زۆر بەربڵاوە لەناو باڵندە و شیردەرەکاندا.
ئەم نەخۆشیەش لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.بەدەگمەن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازێتەوە.
ڕێگاکانی گواستنەوە
-خواردنی گۆشتی خاو یاخو نەکوڵاو
-بەرکەوتن لەگەل ئاژەڵەکان
-خواردنەوەی ئاوی پیسبوو
-بەرکەوتن لەگەل پیسایی ئاژەڵ
-خواردنەوەی شیری پیسبوو یاخود خاو(نەکوڵاندنی بۆماوەی ١٥ چرکە لەپلەی ٧٢ سیلیزی)
پشکنین بۆ نەخۆشیەکە (تەشخیس)
دکتۆر کە نیشانەکان دەبینێ داوا لە نەخۆش دەکات کە پشکنینی پیسایی بکات نموونەیک لێ ببات بۆ تاقیگە بۆ پشکنینی بەم ڕێگایانە:
-نمونەی پیساییەکە گرام ستەین دەکرێ لەژێر مایکرۆسکۆپ دەستنیشاندەکرێ
-زەرحکردنی نمونەکە لەمیدیای تایبەت
-یاخود لەرێگەی antigenic detection
خۆپارێزی لەو نەخۆشیە:
-ڕاگرتنی پاکوخاوێنی وەکو دەست شووشتنی بەردەوام
-وریابە لەگۆشتی خاو بەدووری بگرە لەخواردنەکانی تر، یەک چەقۆ بەکاربێنە بۆ گۆشتی خاو چەقوی تر بۆ میوە و سەوزەکان.
-کوڵاندنی گۆشت بەجوانی
-کوڵاندنی شیر(پاستیورایز)
-نەخواردنەوەی ئاوی پیس( وەک ئاوی جۆگەو ڕوبارو دەریاچەکان)

لێدوانەکانی بابەت