ئایا دووبارە گەرمکردنەوەی برنج دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی خۆراک؟
ئایا دووبارە گەرمکردنەوەی برنج دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی خۆراک؟
دەشێت برنج سپۆری بەکتریای Bacillus cereus تێدابێ، سپۆرەکان لە پلەی گەرمی لێنان ڕزگاریان دەبێت.
⚠️ئهگەر بێتوو چێشتی برنج بۆماوەی زیاتر لە ٢ کاتژمێر لەپلەی گەرمی ژوور دابنرێ سپۆرەکان گەشە دەکەن و دەبنە بەکتریا، بەکتریاکانیش زۆردەبن و دەشێت ژەھر دروست بکەن کە خواردنەکە ژەھراوی دەکەن.
کەواتە کێشەکە لە دووبارە لێنانەوەی برنج نییە بەڵکو لەشێوازی ھەڵگرتنی چێشتی برنج پێش ئەوەی دووبارە لێبنرێتەوە.
✅پێویستە چێشتەکە لە سەلاجە لەژێر پلەی ٥ سەدی ھەڵبگیرێ لەکاتی دووبارە لێنانەوەش جوان گەرمبکرێتەوە.
*وێنەی ھاوپێچ بەکتریای Bacillus cereus کە لەقاپێکی برنج وەرگیراوە دوای ئەوەی بۆماوەی چەند کاتژمێرێک لەپلەی گەرمی ژوور دانراوە.

لێدوانەکانی بابەت