ڕەنگە پیس بوونی هەوا ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ زیادبوونی ڕێژەی مردن بە کۆڕۆنا
یاڕن ئۆوگن دەڵێت:
(بەژەهراویکردنی ژینگەکەمان واتا بەژەهراویکردنی لەشمان).
ڕەنگە پیس بوونی هەوا ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ زیادبوونی ڕێژەی مردن بە COVID-19
توێژینەوەیەک دەری خستووە کە لە کۆی ٨۰٪ی مردوان بە COVID-19 لە چوار وڵات، لە پیسترین چوار هەرێم دا بوون، توێژینەوەکە دەری خست کە ۷٨٪ ی مردوان لەو پێنج پیسترین هەرێمەدا بوون بە بەراورد لە بوونی ٦٦ هەرێمی یەکێتی لە وڵاتانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا، و ئەڵمانیا.
توێژینەوەکەوە هەستا بە بەراوردکردنی ئاستەکانی دوانۆکسیدی نایترۆجین NO2) NO2 گازێکی پیسکەرە بەزۆری لە گوێزەرەوە بزوێنەکان (ئۆتۆمبێل، بارهەڵگر...) بەرهەم دەهێندرێت.) لە مانگەکانی کانوونی دووەم (۱) و شوبات (۲) لەو پێنج هەرێمە و لەگەڵ تۆمارکردنی ڕێژەی مردووان تا ۱۳ ی مانگی ئازار (٣) ، زانایان دۆخی بەرگی هەوایان خەمڵاند، بۆ ئەوەی ببینن کوێی دەوری بەرگی هەوا پیسبووە لەدەوری ناوچەکە، بۆیان دەرکەوت لە ٧٨٪ (٣٤٨٧) مردووان لەنێو ٤٤٤٣ مردوو لە چوار هەرێمی باکوری ئیتاڵیادا بوون، و یەکێکی تریشیان لە دەوری مەدرید لە ئیسپانیا.
ئەم پێنج هەرێمە خراپترین کۆبوونەوەیان هەبووە لەگەڵ NO2 و حاڵەتەکانی هەڵقوڵینی هەوا( airflow) دەگەڕێتەوە بۆ بڕ یان جوڵەی هەوا لە بۆشایی یان ڕووبەرێک، کە دروست دەبێت بەهۆی با و خولانەوەکەی یان بە واتایەکی میکانیکی بەهۆی پانکە یان ئامێری خولێنەر.) ، کە ڕێگری کردووە لە جیاکردنەوەی پیسبوونی هەوا لە شارەکە، و ئەم هەرێمانە بە چیا دەورە درا بوون کە یارمەتی پیسبوونیان دەدەن، ئەمە هەمان باری هەرێمی هوبێیە ( Hubei )ە لە چین کە پاندەمیکەکە تیایدا دەستی پێکرد.
زانایان ئاستی NO2 و حاڵەتەکانی کەش و هەوایان تاقی کردەوە، کە دەتوانێت ڕێگری بکات لە بڵاو بوونەوەی هەوای پیس لە دووری شار.
شیکردنەوەکە تەنها دەتوانێت پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوانیان نیشان بدات نەوەک هۆیەکی بەستراو.
چەندین توێژینەوە بەرکەوتن لەگەڵ NO2 یان بەستووەتەوە بە نەخۆشی سییەکان و چەندین کێشەی تری تەندروستی، کە دەکرێت ببێتە هۆی مردنی زیاتر بە COVID-19.
ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست کە ڕەنگە درێژە بەرکەوتن لەگەڵ NO2 هۆکارێکی گرنگ و سەرەکی بەرزی ڕێژەی مردن بێت لەو هەرێمانە.
زانایان دەڵێن :
گەر لەشمان ئەزموون وەربگرێت بە سترێسی هەناسەدانی درێژخایەن، توانای بەرگریکردنی لەخۆی کەم دەبێتەوە بەرامبەر بە توشبوونەکان.
یاڕن ئۆوگن - بەڕێوبەری توێژینەوەکە دەڵێت:
پێویستە بەدواداچوون بکرێت بۆ پەیوەندی نێوان هەوککردنەکان و بەرگرییە وەڵامدانەوە بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
تیمێکی تر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان توێژینەوەیان کرد لەسەر پیسبوونی تەنۆلکە وردەکان، دەریانخست کە زیادبوونی بچوک لە ئاستەکانی پیسبوونی هەوا لە ساڵانی پێش پاندەمیکەکە، یەکیان گرتبوو لەگەڵ ڕێژەی بەرزتری مردن بە COVID-19.
ئامادەکردنی:
ھانا خوێندکاری مێدیکەڵ مایکرۆبایۆلۆجی

لێدوانەکانی بابەت