گەنە هۆکارێکی باوی نەخۆشییەکانی پێستە

Sarcoptes scabie(گەنە)

زیندەەرێکی زۆر بچوکە، چینی دەرەوەی پێست کون ئەکا و جێگیر ئەبێت تیایا و هێلکە ئەکا،پێست تووشی نەخۆشییەکی گوازراوە ئەکا پێی ئەڵێن scabie(لە کوردیدا بە گەڕی ناسراوە) ,لەسەر پێست وەکو زیپکەیەکی سور دەرئەکەوێ و هەنێ جاریش توێژاڵ دروست ئەکات.

_خورانێکی زۆری لەگەڵدایە بەتایبەتی لە شەواندا ،
_گەنە یان مێشولەی سکابی لەڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووشبوو بۆماوەیەکی زۆر ئەگوازرێتەوە بەتایبەتیش لەشوێنی قەرەباڵخ،هەروەها بەدەگمەن ئەگەری هەیە لەڕێگەی بەکارهێنانی جلوبەرگ و خاولیی کەسی تووشبوو بگوازرێتەوە.

_ئەو دەرمانانەی بەکاردێ وەکو چارەسەر بەشێوەی کرێم و مەڵحەم بەکاردێ malathion lotion بەکاردێ کاتێ permethrin creamکاریگەری نەبوو بە پێی پێویست.

_گەنەی سکابی زیاتر ئارەزووی شوێنی گەرم ئەکا وەکو نێوان پەنجەکان و ژێر نینۆک هەروەها ئەتوان خۆیان بشارنەوە لەژێر بازنەو مستیلە،

_ماوەی هەشت هەفتەی پێویستە تا نیشانەکانی دەربکەوێ
_لە هندستان و ئەفریقیا و باشووری ئاسیا زۆر بڵاوە



ليست هناك تعليقات