چۆن بەرگری لەش بەھێز دەكه يت لەکاتی ھەبوونی مەترسی ؟

لەکاتی ھەبوونی مەترسییەکی وەکو ڤایرۆسی کۆرۆنا یاخود ھەر نەخۆشییەکی تر، بۆ ئەوەی دڵنیابیت کە دەتوانێت زاڵبیت بەسەریدا تاکە رێگا بەرگرییەکی بەھێزی لەشە،

ئەم چەند رێگایه یارمەتیدەرن بۆ بەرزبوونەوەی کۆئەندامی بەرگری لەش:


1- خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەڵەمەندن بە ڤیتامین C، وەکو لیمۆ،پرتەقاڵ،بیبەر،بروکلی، لەبەر ئەوەی ڤیتامین C یارمەتیدەرە بۆ زیاتر دروستبوونی خرۆکە سپییەکان، جگە لە ڤیتامین C بەشێوەیەکی گشتی زۆربەی ڤیتامینەکان یارمەتیدەرن بۆ بەرزبوونەوەی بەرگری لەش.

٢- کەمکردنەوەی جگەرە کێشان.

٣وەرزش کردن بە بەردەوامی.

٤- پاراستنی کێشێکی گونجاوی لەش.

٥- خەوێكی گونجاو.

٦- پاراستنی پاک و خاوێنی، بۆ نموونە بەردەوامی دەستەکانت بشۆ، و خواردنەکانت بە جوانی بکوڵێنە.

٧- کەشێکی دەروونی ئارام.

٨- دەورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان.

بۆ ئەو کەسانی کە کۆئەندامی بەرگرییان (immune system) لاوازە ، بە تایبەت تووشووانی شێرپەنجە، نەخۆشی شەکرە، بەرزی فشاری خوێن ، نەخۆشییەکانی دڵ، یاخود ھەر نەخۆشییەکی درێژ خایەن،

 پێویستە بە تەواوی خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغەکان بە دوور بگرن و دەست و دەم و چاوییان بە بەردەوامی بشۆن، بە شێوەیەکی توندتر پەیرەوی رێنماییەکان بکەن بە بەراورد لەگەڵ کەسێکی ئاسایی.

نووسینی: شالێ سەفین


 

ليست هناك تعليقات