نەخۆشی مەلاریا (لەرزوتا)

مەلاریا جۆرە نەخۆشییە کە مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکات، لە رێگەی گەستنی مێشوولەی ئەنۆفیلس (anopheles mosquito  ) دەگوازرێتەوە، مێشوولەکە خۆی ھێرش ناکاتە سەر جەستەی مرۆڤ بەڵکو ھەڵگری مشەخۆرێکی بچووکە بە ناوی plasmodium

 لە کاتی پێوەدانی ئەومێشوولەیە مشەخۆرەکە دەگوازرێتەوە بۆ ناو لەش، تا نزیکەی ١٥ رۆژ ھیچ نیشانەیەک بە دەرناکەوێت، دواتر مشەخۆرەکە ھێرش بۆ جگەر دەبات و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ناو سووری خوێن، دەبێتە ھۆی لە ناو بردنی خرۆکە سوورەکان و ئەگەری ھەیە بتوانێت بگاتە مێشک و ببێتە ھۆی گەورەبوونی لوولەکانی خوێن.

 نیشانە باوەکانی نەخۆشی مەلاریا بریتین لە:

·        لەرز و تا

·        ژانەسەر

·        بێتاقەتی

·        لە حاڵەتە زۆر دژوارەکان دەبێتە ھۆی مردن 

ھەروەھا رێگای سەرەکی گواستنەوەش خوێنە وەکو خوێن بەخشین و خوێن وەرگرتن،گواستنەوەی ئەندامەکان، لە رێگەی بە کارھێنانی کەلوپەلی کەسیتووشبوو دەگوازرێتەوە.

تا ئێستا ھیچ کوتاوێک دژ بە نەخۆشی مەلاریا دروست نەکراوە،بەڵام دەرمان ھەیە دەتپارێزێت لە تووشبوون دەرمانیش ھەیە دوای تووشبوون بەکار دەھێنرێت

( chloroquine , mefloquine , doxycycline ) وه ك

 

نەخۆشی مەلاریا ساڵانە حاڵەتی زۆر تۆماردەکات لە سەرانسەری جیھان، رێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی ١/٢ دانیشتووانی جیھان لە مەترسی تووشبوون بە مەلاریا دان و ئاماژە بەوەش دەکات کە ساڵانە نزیکەی ٨٠٠,٠٠٠ کەس بەھۆیمەلاریاوە گیانیان لە دەست دەدەن،

بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئەو وڵاتانەی ساڵانە زۆرترین حاڵەتی مەلاریا تێدا تۆمارکراوە بریتین لە ( ئەفریقیا، ھندستان، باشوور-خۆرھەڵاتی کیشوەری ئاسیا، ئەمریکا )

بۆیە رێگاکانی خۆپاراستن بریتین لە بەکارھێنانی دەرمانی مێروو کوژ و وەرگرتنی دەرمانی دژی مەلاریا لەکاتی سەردان کردنی ئەو ناوچانەی نەخۆشییەکەی تێدا باوە....

نووسینی: شالێ سەفین




ليست هناك تعليقات