ئایا دەزانی تامێسک ھۆکارەکەی جۆرێکی ڤایرۆسە؟
Herpes virus ڤایرۆسی ھێرپس
ھێرپس خێزانێکی گەورەی ڤایرۆسن و مرۆڤ تووشی نەخۆشی
جۆراو جۆر دەکەن،
سادەترینیان کە
بەرپرسە لە دەرکەوتنی تامێسک (Herpes simplex-1)(HSV-1)
تامێسک چییە ؟
تامێسک بریتیە لە چەند کیسەیەکی
ئاوی بچووک کە لەسەر ڕوخسار بە دەردەکەون،
بە زۆری لە دەوری دەم و لووت ،
نیشانەکانی پێش دەرکەوتنی بریتین لە:
سووربوونەوە و گەرم بوون-
خوران-
لە ھەندێک کەسدا
دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا)-
،چاکبوونەوەی نزیکەی ھەفتەیەک دەخایەنێت، تامیسک لە
ھەموو کەسێک بە دەرناکەوێت ، تەنھا لەو کەسانەی کە ھەڵگری ئەو ڤایرۆسەن، بەپێی ئەو
لێکۆڵینەوانەی تا ئێستا کراوە نزیکەی ٪٦٧ دانیشتووانی جیھان ھەڵگرن،
بە زۆری لە کاتی
ترس و دڵەراوکێ بە دەردەکەوێت، یاخود ھەر
شتێک وا بکات کۆئەندامی بەرگری لەش دابەزێت، ئەگەری ھەیە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە
لە ڕێگەی دەست لێدان.
تامیسک چارەسەری نییە و بۆ درێژایی ژیانت لەگەڵت
دەمێنێتەوە، واتا لە جارێک زیاتر تووشت دەبێت ، ئەو کرێمانەش(مەلحەم) کە لە بازار
ھەن تەنیا یارمەتیدەرن بۆ زوو لابردنی شوێنەوارەکەى.
نووسینی:
شالێ سەفین
لێدوانەکانی بابەت