ئەنفلەوەنزای ئیسپانی (ئەنفلەوەنزای جیھانی )
ئەنفلەوەنزای ئیسپانی یاخود ئەنفلەوەنزای جیھانی لە کۆتاییەکانی جەنگی جیھانی یەکەم لە بەھاری ساڵی ١٩١٨ سەری ھەڵدا و تا ساڵی ١٩٢٠ کۆنترۆڵ نەکرا، بووە ھۆی لە ناوبردنی بەشێکی گەورەی دانیشتووانی ئەوروپا
ژمارەی قوڕبانییانی ئەم ڤایرۆسە لەسەرچاوەیەک بۆ سەرچاوەیەکی تر دەگۆرێت، بەشێوەیەکی گشتی٢٠-٥٠ ملیۆن حاڵەتی مردن پەسەند دەکرێت و تووشی ٪٢٥ دانیشتووانی جیھان بووە، ئەنفلەوەنزای ئیسپانی بەھۆی جۆرێکی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا روویدا H1N1 کە سەر بە خێزانی orthomyxoviridae ن.
ئامانجی ئەم ڤایرۆسە ھێرش بردنە بۆ سەر سییەکان و ھەوکردنیانە، ڤایرۆسەکە بەوە جیادەکرێتەوە کە زۆر بەخێرایی دابەشدەبێت و زیاتر تووشی ئەو کەسانە بووە کە بە تەمەن گەنجن و کۆئەندامی بەرگرییان چالاکە،ھیچ چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسەکە لە ئارادا نەبوو نە کوتاو،نە دەرمان، تەنیا وەک ئێستا خۆ جیاکردنەوە و پاراستنی پاک و خاوێنی.
ڤایرۆسەکە سەرەتای دەرکەوتنی تاوەکو ئێستا وەک مەتەڵ ماوەتەوە، بەڵام ناونرا بە ڤایرۆسی ئیسپانی لە بەرئەوەی ئیسپانیا بە پێچەوانەی ئەمریکا،فەرەنسا ، یاخود ھەر وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی ھیچ چاودێرییەکی لەسەر ئەو رۆژنامانەی دەردەکرێن دانەنابوو، و ھەموو ھەواڵێک لەپاڵ ھەواڵەکانی جەنگ رێگە پێدراو بوو بڵاوبکرێتەوە، بە پێچەوانەی وڵاتانی تر کە ھەمیشە ھەوڵیانداوە ھیوای گەلەکەیان نەروخێنن و راستی ئەم نەخۆشییە بشارنەوە، نەخۆشییەکە بەھۆی خراپی ئاستی تەندروستی و پاک و خاوێنی ئەوکات سەری ھەڵدا و بەھۆی تەواوبوونی جەنگ و گەرانەوەی سەربازەکان بۆ ماڵەکانیان زیاتر و زیاتر بڵابوەوە.........
نوسینی : شاڵێ سهفین
دەستان خۆش
ردحذف