Urea Breath Test
بۆ دەستنیشان کردنی بەکتریای جۆری Helicobacter pylori بەکاردێت
H. pylori كە كار لە گەدە دەكات و هۆكاری سەركی برينە لە گەدەو دوانزەگرێدا(stomach ulcers), ئەم بەكتريايە جۆرێك لە ئەنزيم بە ناوی (urease) دروست دەكات كە يوريا تێكدەشكێنێت بۆهەريەكە لە ئەمۆنيا و دوانەئۆكسيدی كاربۆن.
لە ماوەی شيكاردا
دەنكێك حەب كە يوريای تێدايە قوت دەدرێت بڕی ئەو دوانەئۆكسيدی كاربۆنەی كە بە هەناسە ئەدرێتەوە ئەپێورێت. ئەمەش نيشانەی هەبوونی ئەو بەكتريايە لە گەدەدا.
چۆن خۆم بۆ ئەم
شيكارە ئامادەبكەم؟
• پزيشكەکەت ئاگاداربكەوە ئەگەر دووگيانيت ياخود شير ئەدةيت بە منداڵ هەروەها لە كاتی بوونی نەخۆشييەكانی دڵ و سی... يان هةر نەخۆشييەكی ديكە يان بەدەرمان هەستياريت.
• مەرجە لانيكەم چوار هەفتە پێش ئەم شيكارە هيچ جۆرە دژەتەن (antibiotic) وەرنەگرتبێت.
• هيچ جۆرە (prodon pump inhibitors) وەك (Aciphex, Prevacid, Pribsec, Protonix, Nexium) يان (Pepto-Bismol) بۆماوەی دووهەفتە پێش شيكار وەرنەگرتبێت.
• پێويستە پێش ئەنجام دانی شيكارەكە بۆ ماوەی 3 كاتژمێر هيچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک نەخورابێت.
• پاش ۳٠ بۆ ٤٠ خولەک لە خواردنی دەنکێک حەبی یوریا، سامپڵێک لە هەناسەت وەردەگیرێت لە ڕێی کیتێکەوە دەخرێتە ئامێری تایبەتی Breath test بۆ پشکنین بۆ پێوانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن.
•ئەنجامی شيكار بەماوەی 10 خولەک تەواو دەبێت و وەردەگیرێتەوە.
لێدوانەکانی بابەت