پشكنینی( Acid-fast stain ) چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟


ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ ئەو بەکتریایانەی کە ناتوانین بە گرام ستەین بۆییە بکەین و لە ژێر مایکرۆسکۆپ بیان بینین، ئەم پشکنینە بە تایبەتی بەکاردێت بۆ دیاریکردنی بەکتریایی Mycobacterium چونکە پێکهاتەی دیواری خانەی جیاوازە لە بەکتریاکانی تر بە گرام ستەین ناتوانین ئەم بەکتریایە لە ژێر مایکرۆسکۆپ ببینین.

 

ئەم پشکنینە چۆن ئەنجام بدەین؟

بێگومان ئەم پشکنینە پشکنینێکی مایکرۆسکۆپییە لە رێگایی مایکرۆسکۆپ شیاکری بۆ دەکەین، دوایی زەرع کردنی بەکتریا لەسەر میدیا سەرەتا پێویستە دەست بکەین بە ئامادەکردنی سمیر.

 

سمیر چۆن ئامادە بکەین؟

پێش ئەنجامدانی هەر شتێک پێویستە شوێنی کارەکەمان پاک بکەینەوە بە بەکارهێنانی ماددە کیمیایەکان وەک کهول، ئیسانۆل دواتر پێویستە لە نزیک ئاگر(bunsen burner) کارەکەمان ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی پشکنینەکەمان دووربیت لە هەر پیس بوونێک بە میکرۆبێکیتر. سلایدێکی پاک دەهێنین یەک دلۆپە ئاوی پاک کراوی دەخینە سەر سلایدەکە لە رێگایی سرنج بێت یان درۆپەر خۆی، دواتر سوود لە لووپ وەردەگرین بۆ گواستنەوەی بەکتریا بۆ سەر سلایدەکە بەلام پێش ئەوەی گواستنەوەی بەکتریا ئەنجام بدەین پێویستە لووپەکە بۆ ماوەی یەک خولەک لەسەر ئاگرەکە راگرین تاکو بە تەواوی پاک ببێتەوە دوای یەک خولەکەکە لووپەکە لەسەر ئاگرەکە لادەبەین و چەند چرکێیەک چاوەرێ دەکەین، لووپەکە بە لێواری میدیاکە سارد دەکەینەوە دواتر یەک تۆز لووپەکە لە کۆلۆنی بەکتریاکان دەخشێنین و دەی گوازینەوە سەر سلایدەکە لەگەل دلۆپە ئاوەکە تێکهەلی دەکەین. دوایی چەند خولەکێک لە چاوەروانی پێویستە سلایدەکە وشک ببێت دواتریش سێ جار سلایدەکە بەسەر ئاگر دێنین و دەبەین بۆ ئەوەی بەکتریاکە با تەواوی چەسپ ببێت بە سلایدەکە لەکاتی بۆییەکردن لێ نەبێتەوە.

 

دوایی ئەوەی سلایدەکە وشک دەبێتەوە دەست دەکەین بە بۆییە کردنی سلایدەکە بەلام پێویستە گەرمی بەکاربێنین تاکو بۆییەکە بەناو دیواری خانە تێپەر ببێت،

بیکەرێک پر دەکەین لە ئاو دواتر لەسەر ئاگر دایدەنێین تاکو ئاوەکە دەگاتە پلەی کولان و دەست دەکات بە هەلم کردن ئەو کاتە سلایدەکە لەسەر ئەو هەلمە دادەنێین با بە هەر شتێک بتوانی رایبگریت بەلام پێویستە هەلمەکە راستەوخۆ بەر سلایدەکە بکەوێت، سلایدەکە هەر لەسەر هەلمەکە دەبێت و بۆییەی (carbol fuchsin) بەسەر دادەکەین بۆ ماوەی ٥ خولەک بەم شێوەییە دەبێت بەلام تاکو ئەو ٥ خولەکە تەواو دەبێت هەر کە بۆییەکە وشک بوو دووبارە بۆییەی دەخەینەوە سەر تاکو ٥ خولەکەکە تەواو دەبێت، یان دەتوانین بۆییە برژێنینە سەر سلایدەکە و دواتر لە رێگایی چەرخێک یان بێنسن بێرنەر گەرمی بکەین بۆ ماوەی خولەکێک، دواتر سلایدەکە بە ئاوی پاک دەشۆرین و دواتر بۆ ماوەی ١٥ چرکە کهۆلی پێدادەکەین، لە کۆتایشدا بۆ ماوەی یەک خولەک (Methylen blue) بەسەر سلایدەکە دادەکەین و دواتر سلایدەکە دەشۆرین چاوەرێ دەکەین تاکو وشک دەبێتەوە، دواتر سلایدەکە لە دەخەینە ژێر مایکرۆسکۆپ سەرەتا هێزی ٤٠ بەکاردێنین تاکو فیلدەکە دەدۆزینەوە دواتر دەیگۆرین بۆ هێزی ١٠٠ لەم لێنسە پێوەیستە (Oil) بەکاربێنین.

 

چۆن فیلدەکەمان بناسینەوە؟

دوایی ئەوەی سلایدەکە دەخەینە ژێر مایکرۆسکۆپ کە سەیری دەکەین دەبینین بەکتریاکە بە شێوەیەکی سووری چیلکەی دەردەکەوێت ئەمەش بۆ بۆییەی کاربۆل فیوشن دەگەرێتەوە و باگراوند یان دەوروبەری شینێکی کالی ئاسمانییە ئەمەش بە هۆی بۆییەی میثیلین بلوو روودەدات بەم شێوەییە دەتوانین فیلدەکەمان بناسیینەوە.





ليست هناك تعليقات