دیاری کردنی کۆڤید ۱۹ لە نێوان PCR و CT-scan دا


ئامێری PCR تایبەتمەندترین جۆری ئامێرە کە دەتوانێت نەخۆشییە گوازراوەکان دیاری بکات وەک بەکتریا و ڤایرەس لە ڕێگەی شیکاری genetic detectionەوە کە ئەمەش بڕی DNAو RNA ڤایرەسەکە یان بەکتریاکە دیاری دەکات
واتە بۆدیاری کردنی  بوون یان نەبوونی مایکرۆئۆرگانیزمەکە لە قۆناغی کۆتاییدا ئامێری PCR  بەکاردێنین،
بەڵام CT-scan دەتوانێت  بارودۆخی فیسیۆلۆی کەسەکەمان بۆ دەست نیشان بکات کە هەر کێشەیەک لەو ئەندام و کۆئەندامەدا بوونی هەبێت وەک هەڵئاوسان، هەوکردن، گرێ، وشکبوونەوە و هەر کێشەیەکی تر ، بەڵام ناتوانێت جۆر و بڕی مایکرۆ ئۆرگانیزم دیاری بکات تەنیا دەتوانێت ئەو کێشەیەمان بۆ دیاری بکات کە بەهۆی مایکرۆ ئۆرگانیزمەکەوە تووشی بوینە.
لەم کاتەدا لێرە و لەوێ باس لە CT-scan دەکرێت بۆ دەستنیشان کردنی کۆڤید ۱۹ وە چەند ناوەندێکی تەندرووستی و پزیشکیش ڕیکلامی بۆ دەکەن،

ئەنجامدانی Lung CT-scan بۆ دیاری کردنی هەر کێشەیەکە کە بەهەر هۆکارێک بێت تووشی سییەکانمان بووبێت بە تایبەتی تر(Pneumonia) وە هیچ مەرجیش نییە هۆکاری  ئەم هەوکردنە تەنیا کۆڤید ۱۹ بێت، چونکە Pneumonia هۆکاری زۆرە و کۆڤید ۱۹ یەکێکە لەو ڤایرەسانەی کە تووشی Pneumonia مان دەکات وە بێجگە لە کۆرۆناش چەند مایکرۆئۆرگانیزمێکیتر تووشی Pneumoniaمان دەکەن ئەوانیش
‌Mycoplasma pneumoniae
Chlamydophila pneumoniae
Legionella pneumophils
Streptococcus pneumoniae
influenza virus
Respiratory syncytial virus (RSV)
Coccidioidomycosis
Histoplasmosis.

بۆیە هیچ زانستی نییە کەسێک کە گومانی لەسەرە یان بەرکەوتنی لەگەڵ تووشبوویەکا هەبووە Lung CT-scan ئەنجام بدات بۆ دەستنیشانکردنی کۆڤید ۱۹ بەڵکو پێویستە تەنیا بە ئامێری PCR  کۆنفیرم بکرێتەوە کە ئایا کەسەکە تووشبووە یان نا.
تیشکی Lung CT-scan کاتێک ئەنجام دەدرێت کە کەسەکە تووشبووبێت یان نیشانەی قورسی لەسەر دەرکەوتبێت ئەویش بۆ زانینی بارودۆخی سییەکانمانە نەک دەستنیشانکردنی ڤایرەسەکە چوونکە مەرج نییە هەموو تێکچوونێک لە سییەکاندا هۆکارەکەی کۆڤید۱۹ بێت بەڵکوو ئەگەری هەیە کەسێ جگەرەکێشیش بێت سییکانی نا تەندروست دەربکەون کە بەداخەوە زۆرێک لە پزیشکەکان کەوتوونەتە ئەم هەڵەیەوە.
هاوکات وێنەکەش سییکانی کەسێکە لە ژێر تیشکی Lung CT-scanدا کە تووشی هەوکردن بووە.

نوسینی: ئاکۆ نەجات، مایکرۆبایۆلۆجیست

ليست هناك تعليقات